PAK-EU:ئادۆلف هیتله‌ر" دیكتاتۆری پێشووی ئه‌ڵمانیا ساڵی 1942 فه‌رمانی داوه به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت به داگیركردنی هه‌رێمی كوردستان و هاندانی خێڵه كوردییه‌كان له دژی به‌ریتانیا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه كۆنه سیخوڕێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی "گۆتفرید جۆهانس مووله‌ر" بڵاوی كردوونه‌ته‌وه: "هیتله‌ر" پێشنیارێكی ئه‌وی قبوڵ كردووه بۆ هاندانی خێڵه كوردییه‌كان له دژی به‌ریتانیا وداگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سوپای ئه‌ڵمانیا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانی ئه‌نجامدانی ئۆپهراسینێكی ده‌كردووه به ناوی "ماموت" كه خودی "مووله‌ر" سه‌رپه‌رشتی كردووه.